سیمینار: شکستی ریفۆرمی ئابوریی لە هەرێمی کوردستاندا
پێشکەشکار: د.نیاز نەجمەدین، سەرۆکی بەشی بزنس لە زانکۆی کۆمار
رۆژ: چوارشەمە
بەروار: 16/11/2016
کات: 2ی پاش نیوەرۆ
ئەم سیمینارە ناوەرۆکی لێکۆڵینەوەیەکە کە بەرێز د.نیاز نەجمەدین ساڵی رابردو لە ازنکۆی لوند لە وڵاتی سوید نوسیویەتی و لە سێپتێمبەری 2016 لە گۆڤاری ناسراوی بەریتانیی بڵاوبۆتەوە. ئارگومێنی باسەکە ئەوەیە کە لە دامەزراندنی عێراقەوە تا ئەمرۆ چەندین هەوڵی چاکسازیی ئابورییدراوە، هەمویان شکستیان هێناوە. هۆی شکستیان دەگەرێتەوە بۆ سێ توخمی سەرەکیی کە لە سیاسەتی ئابورییدا رەنگدەدەنەوە: ترادیشنی نامەدەنیی، گەران بە دوای رەیع(Rent seeking)، و سەنتڕاڵیزەکردن. ئەم سێ توخمە بازنەیەکی بەتاڵیان دروستکردوە کە هەمیشە ژیانی ئێمە دەخەنەوە ناو قەیرانی درێژخایەن و گەشەی کورتخایەن. هاوکات، سیفەتی تاڵانچیی بە مرۆڤی رۆژهەڵاتیی، لەناویشیدا کورد، دەبەخشن، ئیدی ئەگەر عەشق بکات یان سیاسەت یان بازرگانیی.
لێرە د.نیاز رای وایە ناکرێت شکستی ریفۆرمی ئابوریی بە کۆ بخرێتە ئەستۆی دەستەڵاتی مەرکەز و ناسیۆنالیزمی کوردیی لێ بەریی بکرێت.
ئامادەبونتان گفتوگۆکە دەوڵەمەندتر و گەرمگورتر دەکات