سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی كۆمار له زانكۆی كۆمار بۆ زانست و ته‌كنه‌لۆجیا هه‌ڵده‌ستێت به سازدانی سیمپۆزیه‌مێك به ناونیشانی (دیداری پزیشكی ده‌روونی دادوه‌ری) له ڕۆژی پێنج شه‌ممه، به‌رواری ٩ی شوبات، ٢٠١٧.
١. پێشەکی
ئه‌م سیمپۆزیه‌مه بریتیه له له‌یه‌ك تێگه‌یشتنێك له نێوان پسپۆڕانی نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌كان و دادوه‌ران و هاوكارانیان سه‌باره‌ت به لایه‌نی ده‌روونی تاوان. هه‌روه‌ها په‌ره‌پێدانی شێوازی كاری هاوبه‌ش له نێوان ئه‌و دوو پسپۆڕیه‌دا له نه‌خۆشخانه ده‌روونیه‌كان و دادگاكان‌دا. ئه‌زموونی كاری پسپۆڕی نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌كان و دادوه‌ران ده‌خرێته ڕوو و گفتوگۆی تێر‌و ته‌سه‌لی له باره‌وه ده‌كرێت به ئاماده‌بونی پسپۆڕانی نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌كان و دادوه‌ران و هاوكارانیان.
٢. کات و شوێن
ڕۆژ: پێنج شه‌ممه، ٩ی شوباتی ٢٠١٧
كات: ٠٩:٣٠ بۆ ١٥:٠٠
شوێن: هۆڵی (بی-٠٢)، بینایی بزنس، زانكۆی كۆمار بۆ زانست و ته‌كنه‌لۆجیا، قوله‌ره‌یسی-سه‌رچنار، سلێمانی
٣. پێشکەشکاران
١. به‌ڕێز حاكم ڕزگار محمد ئه‌مین: ئه‌ندامی دادگای ته‌میزی كوردستان
٢. پ. د. نزار محمد محمد ئه‌مین
پرۆفیسۆر له زانكۆی سلێمانی له پسپۆڕی نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌كان، به‌ڕێوبه‌ری پرۆگرامی ڕاهێنانی پزیشكی ده‌روونی له ئه‌نجومه‌نی بۆردی كوردستانی پسپۆڕیه پزیشكیه‌كان له وه‌زاراتی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی-هه‌رێمی كوردستان. هه‌روه‌ها به‌رپرسی سه‌نته‌ری سلێمانی ڕاهێنانی پسپۆڕی نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌كان له بۆردی عێراقی پسپۆڕیه پزیشكیه‌كان.
.سه‌رپه‌رشتیاری سه‌نته‌ری سلێمانی پسپۆڕی نه‌خۆشیه‌ده‌روونیه‌كان له بۆردی عه‌ره‌بی پسپۆڕه پزیشكیه‌كان
٣. د. هه‌ژارعوسمان معروف
٤. د. شاهۆ محمد علی مراد
٤. ئامانجی سیمپۆزیەم
دروستكردنی په‌یوه‌ندیه‌كی دروست له نێوان هه‌ردوو پیشه‌ی پزیشكی ده‌روونی دادوه‌ری و بواری دادوه‌ری
٥. چۆنیەتی بەشداری کردن
به‌شداربون به بانگهێشتكردنه بۆ به‌ڕێزان له دادوه‌ران، جێگری داواكاری گشتی، لێكۆڵه‌ری دادی، یاریده‌ده‌ری دادوه‌ری، پارێزاران.
٦. ئەجێندای سیمپۆزیەم
کردەنەوی سیمپۆزیەم و وتەی سەرۆکی زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا بەڕێز پ. د. صلاح عەزیز. | 09:35 – 09:30 | |
وتاری دادوەران لەلایەن بەڕێز حاکم ڕزگار محمد آمین، ئەندامی دادگای تەمیزی کوردستان. | 09:45 – 09:35 | |
سیمیناری یەکەم: پ.د. نزار محمد محمد آمین | 10:05 – 09:45 | |
سیمیناری دووەم: د. هەژار عوسمان معروف | 10:25 – 10:05 | |
سیمیناری سێیەم: د. شاهۆ محمد علی مراد | 10:45 – 10:25 | |
Tea Break | 11:30 – 10:45 | |
دیبەت و گەڵاڵەکردنی لێکتێگەیشتن لە نێوان پسپۆرانی نەخۆشیە دەرونیەکان و دادوەران | 13:00 – 11:30 | |
بەخشینی بڕوانامە بە پێشکەشکاران لە لایەن بەڕێز پ. د. صلاح عەزیز. هەروەها داخستنی سیمپۆزیەم. | 13:30 – 13:00 | |
نانی نیوەڕۆ لە کافتریای زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا | 15:00 – 13:30 |
تێبینی:
بڕوانامەی بەشداری کردن دەدرێت بە پێشکەشکاران و هەڵگرانی بانگهێشتنامە.
نانی نیوەڕۆ تەنها بۆ پێشکەشکاران و بانگهێشت کراوانە.
٧. ڕێکخەری سیمپۆزیەم
سەنتەری توێژینەوەی کۆمار هەڵدەستێت بە رێکخستن و ئامادەکاری بۆ سیمپۆزیەم.، چێری سیمپۆزیه‌م: د. زمناكۆ علی اورحمان
بۆ بەشداری کردن و ئامادە بوون، تکایە ناوی خۆت تۆمار بکە بە پڕ کردنەوەی ئەم فۆرمەی خوارەوە.