Loading Events
  • This event has passed.
Instructions on the Geometric Design of Highways and Streets Based on AASHTO Green Book: “A Policy on Geometric Design of Highways and Streets”

پوختەیەک دەربارەی سیمینارەکە

دیزاینی جادە و بان کۆمەڵێ لایەنی زۆر دەگرێتەوە، کە دامەزراوەیەکی وەک ئاشتۆ AASHTO نزیکەی ٧٥ کتێبی ستانداردی هەیە سەبارەت بە دیزاینی کۆی بڕگەکانی ڕێگاوبان. یەک لە ستانداردەکانی تایبەتە بە دیزاینی ئەندازەیی جادە و شەقام، بە ناوی A Policy on Geometric Design of Highways and Streets. هەر ئەندازیارێک دیزاینی جادەوبان بکات، دەبێت ئاگاداری ئەم کتێبی ستانداردە بێت و بە پێی ئەوە دیزاین بکات. بەڵام دیزاین کردن پێویستی بە شارەزایی لە بواری جێبەجێکردن و چۆنیەتیی بەکارهێنانی ستاندارد هەیە. ئەم سیمینارە ڕێنماییەکی گشتییە سەبارەت بە چۆنیەتیی دیزاینکردنی ئەندازەی ڕێگاوبان بە بەکارهێنانی ئەم کتێبە، چۆنیەتیی ناسین و خوێندنەوەی چاپتەرەکانی و زانینی ئەوەی کە جادەیەک دیزاین دەکەیت جۆرەکەی چییە و پێداویستییەکانی چین و چ بەشێک لە کتێبەکە پێویستیە بۆ دیزاینی جۆرە ڕێگایەکی دیاریکراو.

دەربارەی پێشکەشکار

ناو: ئاکۆ صمد کاکەمد

لە دایکبووی ساڵی ١٩٧٩ شاری کەرکوک

خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەییم لە شاری سلێمانی تەواو کردووە

ساڵی ١٩٩٦ لە کۆلێجی ئەندازیاری، بەشی شارستانی-ئاودیری لە زانکۆی سلێمانی وەرگیرام

ساڵی ٢٠٠٠ زانکۆم تەواو کرد بە پلەی زۆر باش و یەکەم لەسەر ئاستی کۆلێجی ئەندازیاری

لەو کاتەوە تا ئێستا بۆ ماوەی ١٦ ساڵە لە بواری ڕووپێوی و دیزاینی جادە و بان و تۆڕی ئاوەڕۆدا کار دەکەم

زیاتر لە ١٠٠ پرۆژەی گەورە و بچوکم دیزاین کردووە، دیارترینیان ڕێگای دوو سایدیی نێوان دووکان – چوارقوڕنە و ڕێگای نێودەوڵەتیی پێنجوێن – باشماخە.

خولی فێربوونی GPS و فرۆکەی کۆنترۆڵ بۆ کاری فۆتۆگرامەتریم لە دەرەوەی وڵات بینیوە

چەندین خولی فێربوونی ئامێری تۆتاڵ ستەیشن و GPS و بەرنامەی 3D Civil م بۆ ئەندازیاران و ڕووپێوەکان کردۆتەوە

چوار سیمینارم سازداوە لەسەر چۆنیەتیی کاری ڕووپێوکردن و دیزاینکردنی ڕێگا و بان

ساڵی ٢٠١٦ لە شۆرت لیستی پاڵێوراوان بووم بۆ هەڵبژاردنی ئەندازیاری ساڵ