Loading Events
  • This event has passed.

بەناوى خوا

ناونیشانى کۆڕ: هاوکێشەکانى پێشەنگبوون و ژیانێکی کاریگەر
کۆڕگێڕ: د.زانا احمد قصاب / راهێنەرى پەرەپێدانى تواناکانى خود
ماوەى کۆڕ: 1،5 کاژێر

:ناوەڕۆکی کۆڕەکە

کۆڕەکە پێکهاتووە لە چوار تەوەرەى سەرەکی

تەوەرەى یەکەم

هاوکێشەکانى بوون: باسى ئەو خاڵانە دەکات کە مرۆڤ دەتوانێت بوونى خۆی بسەلمێنێت کە ئەوانیش ئەم چوار تەوەرەی لاى خوارەوەن
١. متمانەبەخۆبوون: بەربەستەکانى چین؟ ورێگاکانى متمانە بەخۆبوون کامانەن؟
٢. ئامانج: چۆن ئامانجەکانمان دیاریبکەین؟
٣. روانین: روانین چییەو گرنگى بۆ ژیان چییە؟
٤. بەها: چۆن لەسایەى بەها باڵاکاندا خزمەتى خۆمان و کوردستانەکەمان بکەی

:تەوەرەى دووەم

هاوکێشەکانى بوونیاد: لێرەدا روناکی دەخەینە سەر ئەو چوار هاوکێشەیەى کە مرۆڤ بونیادى داهاتووى خۆى لەبەرابەردا فەراهەم دێنێت.
١. پلاندانان: رێگاکانى گەیشتن بە ئامانجەکانمان کامانەن؟
٢. بونیادى ئاوەز: چۆن لەڕێگەى خوێندنەوە، زانکۆ، خولەکانى پێگەیاندنى توانامرۆییەکان، بیرکردنەوە بونیادى ئاوەزمان بنێین؟
٣. دانانى پێشەنگ بۆ ژیانت: دیاریکردنى چەند نموونەیەکی دیار لە بوارەکەى خۆتدا تاوەکو هۆکارێک بن بۆ هاندانت و بەرەوە پێشچونت لە زانستەکەى خۆتدا وەک: بوارى ئەندازیارى.
٤. بونیادى روح: کەسە گەورەکان بۆ گرنگی بە بوونیادی روح دەدەن؟ گرنگی چییە؟

:تەوەرەى سێیەم

هاوکێشەى بردنەوە: هەنگاوەکانى بەکرداریکردنى ئەو ئامانجانەى هەمانە لەژیاندا رووندەکەینەوە
١. ویست: چۆن ویستەکانمان بخەینە خزمەتى ئامانجە گەورەکانى ژیانمان؟
٢. بڕیاردان: رێگا زانستییەکانى بڕیاردان چییە بۆئەوەى بتوانین بڕیارەکانمان بەپێزبن و جێبەجێی بکەین؟
٣. تەحەددا: کاتێک تەححەدات دەکەن چۆن بەرپەرچی دەدەیتەوە و دەیکەیتە خاڵێکی وەرچەرخان بۆ سەرکەوتنەکانت؟
٤. پەیوەندى: گرنگی دروستکردنى پەیوەندییەکان چییە لە نێوان تۆو کەسەکاندا؟ چۆن سود لەتواناکانى کەسانى تر وەردەگریت بۆ گەیشتن بە روانینەکەت لەژیاندا؟

:تەوەرەى چوارەم

هاوکێشەى چێژ: چۆن چێژ لە ژیانت دەبینیت و هاوسەنگبوونى ژیانت دەپارێزیت.
١. بانکی سۆزەکان: سۆزەکانت چۆن دابەش دەکەیت لەنێوان خۆت و خێزانەکەت و خزمان و هاوڕێکانت؟
٢. بەخشین: سەرکەوتووەکان چێژ لە بەخشین دەبینن؟ گرنگی چییە؟
٣. بەخشندەیی: چۆن رقت لەکەس نابێت؟ چی دەبێت خۆت نەخۆیتەوە؟
٤. رەوشت: چۆن نممونەی کوردێکى ویژدان زیندوو دەبیت و بەکردەوە خزمەتى کەسەکانى کۆمەڵگەکەت دەکەیت؟